رەوتی حیكمەی نیشتمانی بە فەرمی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی راگەیاند و ،دەڵێن دوای تاوتوێكردنی ئەدای حكوومەتی ئێستا و بارودۆخی ژیانی ھاووڵاتییان ئەو بڕیارەیان داوە.
لە بەیاننامەیەكدا، رەوتی حیكمەی نیشتمانی كە عەمار حەكیم سەرۆكایەتی دەكات ڕایگەیاندووە دوای كۆبوونەوەی حزبەكە، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی عێراق، بژاردەی ئۆپۆزسیۆنیان ھەڵبژاردووە و بڕیاریانداوە، بە تەواوی بەو بژاردەیەوە پابەند بن.
رەوتی حیكمە جەختی لەوەكردۆتەوە دوای تاوتوێكردنی ئەدای حكوومەتی ئێستا و بارودۆخی ژیانی ھاووڵاتییان ئەو بڕیارەیان داوە.
ئەوە لەكاتێكدایە لەماوەی ڕابردوودا عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە لە چەند بۆنەیەكی جیاوازدا رەخنەی لە كاری كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق گرتووە.