پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە له گوندێكی قه‌زای ماوه‌تی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی لە ئه‌نجامدا زیاتر له 100 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سوتا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 17ی حوزەیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرایکرد "به هۆكارێكی نادیار له گوندی (قه‌شان)ی سه‌ر به قه‌زای (ماوه‌ت) ئاگرێكی به‌هێز له پوش و پاوان و زه‌وی ناوچه‌كه كه‌وته‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ماوه‌ت گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و دوای هه‌وڵ و ماندووبونێكی زۆر توانیان ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه و كۆنتڕۆڵی بكه‌ن".
ئاماژە بەوەشکراوە، به‌هۆی سه‌ختی ناوچه‌كه و بوونی مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناو ئاگره‌كه‌دا زیاتر له (100) دۆنم له پوش و پاوان و داری سروشتی سوتا، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌باره‌ی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.