یەكێتی ناوی كاندیدەكانی پێشكەشی مەسرور بارزانی نەكرد

كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ یەكێتی كۆتاییهات و یەكێتی كاندیدەكانی پێشكەشی مەسرور بارزانی نەكرد.

پاش كۆتاییهاتنی كۆببونەوەكەش لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان مەسرور بارزانی رایگەیاند، "ئەركی ئێمە پێكهێنانی حكوومەتە و برادەرانی یەكێتیش پابەندی ئەو رێككەوتنەن كە پێشتر لەگەڵ پارتی واژۆیان كردووە".

هاوكات عیماد ئەحمەد، سەرۆكی شاندی یەكێتی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەكەدا رایگەیاند، هیوادارن لەگەڵ پارتی و لایەنەكانی دیكە، حكوومەتێكی بەهێز پێكبهێنن، بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتگوزاری پێشكەش بكات، وتیشی "وەكو یەكێتی لەگەڵ پارتی رێككەوتنیان هەیە و پابەند دەبن پێوەی و پێشتریش یەكێتی هاوبەشێكی راستەقینە بووە و ئەوە یەكەم كابینە نییە حزبەكەیان بەشداری تێدا دەكات".

ئەوەش لەكاتێكدایە بەگوێرەی زانیاریەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا یەكێتی كاندیدی پۆستەكانی پێشكەشی مەسرور بارزانی نەكردووە.



PM:01:36:17/06/2019