بەهۆی بڕانی لەناكاوی كارەباوە كێشەیەكی گەورە لە پڕۆژەی ئاوی سەرچناری شاری سلێمانی دروستبوو و زیان بەر پڕۆژەكە كەوت.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە "بەهۆی كوژاندنەوەی لەناكاوی كارەبا لە پڕۆژەی ئاوی سەرچنار لە بەیانی رێكەوتی 16 ی 6 ی 2019، بووەهۆی كەمبوونەوەی لە 70% ی ئاوی پڕۆژەكە كە بووە هۆی لەكاركەوتنی 4 قفڵ و 4 مورەجەع و تەقینی 3 بۆری".
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە "بە هەوڵ و ماندووبوونی كارمەندانی ئازیز و بە ماوەی 24 كاتژمێر كاركردنی بەردەوام، توانرا كاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ چاكبكرێتەوە و دابەشكردنی ئاو لە پڕۆژەكە ئاسایی بووەتەوە".