مەسرور بارزانی‌: وەزارەتی‌ شەهیدان بۆ سۆسیالیست دەبێت

مەسرور بارزانی‌، راسپێدراو بۆ پێكهێنانی‌ كابینەی‌ نوێی حكومەتی‌ هەرێم، دوای‌ كۆبونەوەی‌ لەگەڵ حزبی سۆسیالیست لەشاری‌ سلێمانی‌، رایگەیاند"لە كابینەی داهاتوو وەزارەتی شەهیدان بۆ حیزبی سۆسیالیست دەبێت".

لەدوای كۆبوونەوەی مەسروور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مەسرور بارزانی وتی‌ "لەكابینەی داهاتوو وەزارەتی شەهیدان دەدرێتە حزبی سۆسیالیست".

بەگوێرەی زانیاریەكان پاشنیوەڕی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی‌ و وەفدی‌ یاوەری سەردانی‌ بزووتنەوەی گۆڕان دەكەن.



PM:02:32:17/06/2019