لە نوسینێکدا ئاراس فەتاح، کە بۆ کۆچی ئیسماعیل سابووری نوسیویەتی ڕەخنە لە حکومەت و وەزارەتی ڕۆشنبیری دەگرێت کە وەک ئەو دەڵێت لە ئاستی گەورەیی لەدەستدانی ئەو هونەرمەندە نەبوون.
لەو وتارەدا کە لە سایتی "سپی میدیا" بڵاوکراوەتەوە ئاراس فەتاح نوسیویەتی "له هه‌موو دونیادا كاتێك گه‌لێك هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره له‌ده‌ستده‌دات، خه‌م و په‌ژاره فه‌زای گشتییه‌كه‌ی داده‌پۆشێت، سه‌ركرده سیاسیی و هونه‌رمه‌نده‌كانی له‌پێگه‌ی ره‌سمیی و شه‌خسییه‌كانی خۆیانه‌وه، به ڕسته‌یه‌كیش بێت، ته‌عبیر له هه‌ستی خۆیان و گرنگیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له مێژووی گه‌له‌كه‌یاندا ده‌كه‌ن".
دەڵێت "دوێنێ، یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی كورد، ئیسماعیلی سابووری، به‌بێده‌نگیی كۆچی دوایی كرد. بێگومان بێده‌نگیی حكومه‌ت و ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی كه هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی ڕۆشنبیریی نییه، جێگای سه‌رسوڕمان نییه، چونكه ڕزگاركردنی ژیانی گه‌نده‌ڵێكی له‌ده‌ست دادگا هه‌ڵهاتوو و به‌خێرهاتنه‌وه‌ی ڕه‌سمیی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمه‌وه، به‌های خه‌به‌ریی و گرنگیی میدیایی زۆر زیاتره له پرسه‌نامه و ماته‌مینیی بۆ مردنی هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی میلله‌ته‌كه‌مان، كه موڵكی ئه‌وان نییه".
دەشڵێت "جیهانی موزیكیی ئیسماعیل سابووری پڕاوپڕه له خۆشه‌ویستیی و جوانیی و حوزن. له مێژووی موزیكی ئێمه‌دا كه‌م هونه‌رمه‌ند هه‌یه وه‌ك سابووری به هونه‌ری حوزنه‌وه جوان بێت. ده‌شێت پێویست نه‌كات بزانین ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه بۆچی مرد، به‌ڵام ده‌بێت زۆرینه‌مان ئه‌وه بزانین بۆچی ژیا. ژیانی ئه‌و به ده‌نگه نه‌رم و موزیكه‌كه‌ی مانا و به‌هایه‌كی قووڵی به خۆشه‌ویستیی و حوزن و جوانیی موزیك به‌خشیی. مردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده خه‌م و حوزنێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌دوای كۆچی دوایی خۆی جوانییه‌كانی هونه‌ری حوزنی بۆ به‌جێهێشتین".