كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاریدا به دوورخستنه‌وه‌ی عه‌لی قادر، سه‌رۆكی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنه‌كه کە لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو پۆستەی پێ‌درابوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2019 رزگار حه‌مه، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاندوە کە كۆمسیۆن بەفەرمی بڕیاریداوه به دوورخستنه‌وه‌ی عه‌لی قادر، سه‌رۆكی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسۆن و دانانی ئارام سه‌باح، وه‌كو به‌رپرسی نوێی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆن.
تا ئێستا بەفەرمی هۆکاری لادانی ناوبراو لە پۆستەکەی نازانرێت، بەڵام له 30ی نیسانی ئه‌مساڵ، ئاگر له باڵه‌خانه‌ی (سوق مه‌ركه‌زی هه‌ولێر) كه‌وته‌وه و نزیكه‌ی 15 كۆگا سوتان كه یه‌كێك له كۆگا سوتاوه‌كه سندوق و پسوڵه‌ی ده‌نگدانی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی تێدابووه.