مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەجمەدین کەریم دەکات

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکووک کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی حوزیرانی 2019، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکووک کرد.

دوێنێش 16ی حوزەیرانی 2019 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە هەولێر لەگەڵ نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركووك كۆبووەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە پاش دەستگیركردنی بۆ ماوەیەكی كەم لە وڵاتی لوبنان دوو ڕۆژ لەمەوبەر نەجمەدین كەریم، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە، گەیشتەوە ھەرێمی كوردستان.

نەجمەدین كەریم بە تۆمەتی "گەندەڵی دارایی و ئیداری" چەند دۆسیەیەكی لەدژ جوڵێندراوە و بەگوێرەی دادگای عێراقی "تۆمەتبارێكی هەڵهاتووە".



PM:06:30:17/06/2019