تەقینەوەیەك لە قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاووڵاتی برینداربوون.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بۆمبێكی چێنراو لە نزیك ناوەندی گشتی هێزەكانی ئاسایش لە شاری قامیشلۆ تەقیوەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، تەقینەوەكە تەنها زیانی مادی بووە و برینداریشی لێکەوتۆتەوە، تاوەكو ئێستایش هیچ گروپ و لایەنێك تەقینەوەكەی نەگرتوەتە ئەستۆ.
قامیشلۆ شارێكە لە رۆژئاوای كوردستان و سەر بە پارێزگای حەسەكەیە و دەكەوێتە سەر سنووری نێوان باكوور و رۆژئاوای كوردستان.