ڤیدیۆ.. رۆناڵدۆ لەگەڵ کوڕە گەورەکەی دەردەکەوێت

کوڕە گەورەکەی رۆنالدۆ، ئەستێرەی جیهانی تۆپی پێ و یانەی یوفانتس و پێشووی ریاڵ، زوومی کامێرای لەسەرەو لە میدیا ئەوروپیەکان گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت.

میدیا ئەورپیەکان گرنگیەکی زۆر بەکوڕە گەورەکەی رۆناڵدۆ، جوینور دەدات، هۆکاری ئەم گرنگی پێدانە دەگەڕێتەوە بۆ گرنگیدانی ئەم مێرمنداڵە بە لاسایی کردنەوەی باوکی و شوێنگرتنەوەی لە ئایندەدا.

جوینور کە هەم لە رووی جەستیەوە دەیەوێت لاسایی باوکی بکاتەوە، هەم لە رێگای ئەو یاریە جوانەیەوە کە هەر لە ئێستاوە ئەو مێرمندالە دەیکات، چاوی کامێراکانی لە سەرەو ناوبەناو راپۆرتی لەسەر دەکەن.

لە دوا دەرکەوتنی رۆناڵد، لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستگرام لە مەلەوانگەیەکدا لەگەڵ جونیور دەردەکەوێت، ئەم وێنەیە نزیکەی ٥ ملیۆن بینەری هەیە.


 





PM:08:11:17/06/2019