پۆلیسی كه‌لار دەستگیرکردنی دوو كه‌سی لەسەر فرۆشتنی خۆراكی به‌سه‌رچوو راگەیاند، کە زۆربەی خۆراکەکان رۆژانه منداڵان ده‌یكڕن.
لهڕاگهیهنراوێكدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی كه‌لار ئاماژەیان بەوە کردووە، کە له دوكانێكدا دەستیانگرتووە بەسەر زیاتر له 300 كیلۆ خۆراك و شیرینی خراپ و به‌سه‌رچوو و، بەوهۆیەوە دوو كه‌سیش به تۆمه‌تی فرۆشتنی ئه‌و خۆراكه ده‌ستگیركران.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و خۆراكانه به هاوكاری پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان بووه كه زانیاریان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و شوێنكاره و دواتر لیژنه‌كانی قایمقامیهتیان لێ ئاگاداركرده‌وه و خۆراكه‌كانیش زۆربه‌یان پێكهاتوون له شیرینی و ئه‌وبابه‌تانه‌ی مناڵان ڕۆژانه له دوكانه‌كان ده‌یكڕن.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ده‌ستگیركراوه‌كان هه‌ردووكیان كوردن و دانیشتووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌وه‌داناوه ئه‌و خۆراك و بابه‌ته شیرینیانه له كۆگایه‌كدا له سنوری شاری كه‌لار ده‌یهێنن و ده‌یفرۆشنه‌وه و له ئێستادا فه‌رمانی گرتن بۆ خاوه‌نی ئه‌و كۆگایهش ده‌رچووه.