مانچستەریونایتد فرۆشتنی پۆگبا رەتدەکاتەوە


یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزیی رەتیدەکاتەوە پۆل پۆگبای فەرەنسی و ئەستێرەی یانەکەی بفرۆشێت.
یانەی ریاڵ مەدرید چەند جارێك لەم هاوینە داوای لە یانەی مانچستەریونایتد کردبوو، دەستبەرداری پۆگبا ببێت و یانە شاهانەییەکە ئامادەی نیشاندابوو ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
بەڵام ئەمڕۆ یانەی مانچستەریونایتد وەڵامی یانەی ریاڵ مەدریدی دایەوەو بە هەموو شێوەیەک فرۆشتنی ئەو یاریزانەی رەتدەکردەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر داوای زیدانی راهێنەری دەیەوێت پۆگبا بگوازێتەوەو چەند جارێک هەوڵی گواستنەوەی داو ئامادەیە سەرو ١٠٠ ملیۆن لە پێناو گواستنەوەی سەرفبکات، بەڵام داواکەی رەتکرایەوە.



PM:10:58:17/06/2019