پێشکەشکارە شۆخەکەی کورد لەگەڵ شاجوان دەرکەوت

خانمە پێشکەشکارو ئەکتەری ناسراوی کورد "سنور ئالانی"، کە هەمیشە وێنەکانی دەبێتە مایەی راکێشانی سەرنجی ژمارەیەکی باش لەهەوادارانی لەگەڵ شاجوانی کوردستان "سانا مەحمود" دەرکەوت

لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام، سنور ئالانی چەند وێنەیەکی خۆی لە گەڵ سانا مەحمود شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٨ بلاوکردەوە کە زۆر سەرنجڕاکێش دەرکەوتون.

سنوور ئالانی بە کچی کافرۆش ناسراوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە لە فیلمێکدا ڕۆڵی ئەو کارەکتەرە مێژووییەی گێڕاوە و هەروەها یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکان و هاوسەری سەرتیپ بەختیارە کە ئەویش بە هەمان شێوە بێژەری کەناڵی کوردساتە.

سانا محەمەد لە کۆتایی ساڵی رابردوودا بە شاجوان کوردستان هەڵبژێردرا، سانا لە بنچینەدا خەڵکی هەڵەبجەیەو لە ئەوروپا دەژی.



PM:11:08:17/06/2019