فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی قەندیل دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ دووەمین جار بۆردوومانی دەوروبەری سێ گوندی بناری قەندیلیان کردووە.

هیوا قەرەنی، قایمقامی رانیە رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی ئێندزە و لێوژەیان لە سنووری بناری قەندیل کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

قایمقامی رانیە بۆ رووداو ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتژمێر 10:00ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی حوزەیرانی 2019 فڕۆکەکان جارێکی دیکە بۆردوومانی گوندی قەڵاتووکانیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون". 

گوندەکانی ئێندزە، لێوژە و قەڵاتووکان دەکەونە سنووری شارۆچکەی سەنگەسەری قەزای پشدەر لە پارێزگای سلێمانی.


AM:10:53:18/06/2019