پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند ، ئەو ئاگرەی دوێنێ لە ماوەت کەوتەوە دووبارە به‌هۆی ڕه‌شه‌باوه سه‌ریهه‌ڵداوەته‌وه و نزیكه‌ی 900 دۆنم پوش و پاوانی سوتاندووە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی حوزەیران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی" نێردراوه، تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "دوای كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی دوێنێ له سنوری قه‌زاى ماوه‌ت، بۆ جاری دووه‌م ئاگره‌كه سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ماوه‌ت ده‌رچوون بۆ گوندی (گابه‌روا) ى سه‌ر به‌قه‌زاكه، توانیان به‌هاوكاری هاوڵاتی سنوره‌كه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه".
لەبارەی زەرەرو زیانەکانی ئاگرەکەوە پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شى خستەڕوو "زیانی ئاگره‌كه سووتانی نزیكه‌ی (900) دۆنم له پوش پاوان بووه، له‌گه‌ڵ (15) دۆنم له ره‌زو گه‌نمی هاوڵاتیان سوتان".