دەمیرتاش لە زیندانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، لە زیندانەوە پەیامێك بۆ دەنگدەری هەدەپە دەنێرێت و داوا دەكات پشتگیری لە ئەكرەم ئیمامئۆغلو بكەن.

سەلاحەدین دەمیرتاش، لەو پەیامەدا دەڵێت "ئەوان بە یەكەوە جوانن و، ئەگەر هەدەپە نەبێت و هەدەپە بخرێتە دەرەوەی بازنەی سیاسییەوە، هیچ شتێك جوان نابێت"،  هەروەها بە ئاكەپە دەڵێت ئیدی دەبێت تێ بگەن كە بە زۆر هیچ شتێك جوان ناكرێت.

دەمیرتاش لەو پەیامەیدا پشتگیریی خۆی بۆ ئەكرەم ئیمامئۆغلو كاندیدی هاوپەیمانی میللەت "جەهەپە" دەربڕی و دەنووسێت "هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئیستەنبۆڵ كەمی ماوە، كە بە زۆر هەڵبژاردن دووبارە كرایەوە، هەڵوێستی هەدەپە لە لایەن سەركردایەتی هەدەپەوە ئاشكرا كرا و هەموومان دەزانین هەڵوێستیان چۆنە، بۆیە دڵنیام ئەوەی پێویست بێت دەیكەن و ئەركی خۆیان ڕادەپەڕێنن. بڕواشم وایە كە هیچ كەسێك دوودڵ نییە و بڕواشم وایە نابێت دوودڵ بن، چونكە ئەمە هەڵبژاردنێك نییە كە دەمێك بێت كەسەكە هەڵبژێردرا بێت. ئەگەر ئێمە بمانەوێت رێگەی دیموكراتی، ئاشتی، عەدالەت، یەكسانی، ئازادی بكەینەوە، بێگومان هەڵویست و پەیوەندی هەدەپە بە هەڵبژاردنەوە زۆر گرنگە".

لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا، داوا دەكات پشتگیری لە ئەكرەم ئیمامئۆغلو بكەن لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئیستەنبۆڵ لە ٢٣ی حوزەیران، چونكە ئەوان بە یەكەوە جوانن و ئەگەر هەدەپەش بخرێتە دەرەوەی بازنەی سیاسەت هیچ شتێك جوان نابێت.



PM:01:00:18/06/2019