هۆکاری دەستگیرکردنی پلاتینی چی بووە


ئەمڕۆ پۆلیسی دژی گەندەڵی فەرەنسا، سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، میشێل پلاتنی دەستگیرکردو لەدادگا وتەی لێوەرگرتووە.
پلاتینی کە لە ئێستادا سڕ کراوەو لە ٢٠١٥ وە لەپۆستەکەی دوورخراوەتەوە، ئەمەش بەهۆی گەندەڵی لە پۆستەکەیدا.

رۆژنامەکانی فەرەنسا بڵاویان کردەوە، لە مەلەفی میوانداریکردنی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر، ئەو سەرۆکە پارەی وەرگرتووەو یارمەتی وڵاتی قەتەری داوە تا دۆسیەی مۆندیالی ٢٠٢٢ لە جیاتی وڵاتی ئەمریکاو ئینگلتەرا بباتەوە.
پۆلیس دوای ئەوەی وتەی لێ وەرگرتووە، ئازادی دەکات و چاوەڕوان دەکرێت دۆسیەکەی بە چەند جەلسەیەک کۆتایی بێت.



PM:06:12:18/06/2019