ڕاگەیەندراوێک لەلایەن پارتی یەکێتیی دیموکراتەوە

پارتی یەكێتی دیموكرات لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایدەکات، لێدوانەكانی بینالی یڵدرم ڕەت دەكەینەوە و شەرمەزاری دەكەین، بە گەلانی توركیا، گەلانی سووریا و هەموو پێكهاتەكانی ڕادەگەیەنین كە بانگەشەكانی ئاكەپە ئیدی شاراوە نین و ئاشكران. 

پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند" لە كاتێكدا لێدوانەكانی بینالی یڵدرم ڕەت دەكەینەوە و شەرمەزاری دەكەین، بە گەلانی توركیا، گەلانی سووریا و هەموو پێكهاتەكانی ڕادەگەیەنین كە بانگەشەكانی ئاكەپە ئیدی شاراوە نین و ئاشكران". 

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە توركیا تا ئێستاش بەردەوامە لە ئاوارەكردنی دانیشتوانی رەسەنی عەفرین، دەشڵێت: توركیا دوای ئەوەی عەفرینی داگیر كرد، كردیە واری چەتە و تێرۆریستان.

باس لەوەشکراوە، پڕۆسەی گەڕانەوەی ئارامی و ئاسایش بۆ گەلی عەفرین زۆر درێژە ناكێشێت. گفتوگۆكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سوریا بەبێ كۆتاییهێنان بە داگیركاری و تێرۆر مومكین نییە.

پەیەدە هۆشداری داوە لە هەوڵەكانی ئاك پارتی و دەڵێت هیوادارین گەلانی سوریا و توركیا رێگا نەدەن فیتنە دروست بكات، داواش لە ئاوارەكان دەكات كە "داوای پشتیوانی لە دەوڵەتە یەكگرتووەكان بكەن بۆ ئەوەی ئاوارەكانی سوریا بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی لە دەستی تێرۆر ڕزگار كراون".

ئەمەس لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی كاندیدی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا لە لێدونێكیدا رایگەیاند "ئێمە عەفرینمان ڕزگار كرد، تێرۆریستانمان دەركرد و نزیكەی ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی سوریامان گەڕاندەوە عەفرین. ڕۆژهەڵاتی فورات-یش ڕزگار دەكەین بۆ ئەوەی ٤ ملیۆن سوری لە توركیاوە بگەڕێنەوە سوریا" پەیەدە وەڵامێكی نوسراوی بڵاو كردەوە". 



PM:09:50:18/06/2019