ژیانی هاوبهش خۆشی و ناخۆشی تێدهكهوێت بهڵام ئهوهی گرنگه هیچكام له هاوسهرهكان نهێنی بهختهوهری و نا خۆشحاڵی و تهواوی ئهم وردهكاریانهی دیكه لای كهس نهدركێنن.
1- باری دارایی :
باسكردنی نهێنی پارە و خەرجی خۆت و هاوسەرەكەت بابەتێكە تەنها پەیوەندی بەو دوانەتانەوە هەیە و بەهیچ شێوەیەك گونجاو نیە ئەم بابەتە لای هیچ كەسێك باس بكەیت ، پێویستە زۆر ئاگاداربیت ئەوكاتەی باسكردنی ئەم بابەتە دێتە پێشەوە .
2- وردەكاری پەیوەندی سێكسی نێوانتان :
ڕەنگە چێژ بەخش بێت ئەوكاتەی هاوڕێكان بەیەكەوە باسی ژیانی هاوسەرگیری خۆیان و پەیوەندیان لەگەڵ هاوسەركانیان بكەن بەڵام باشتر وایە بە تەواوەتی دوور بكەویتەوە لە ووردەكاری باسكردنی پەیوەندی نێوان خۆت و هاوسەرەكەت بۆ هاوڕێكانت چونكە ئەم بابەتە تایبەتە.
3- كێشەكانت لەگەڵ هاوسەرەكەت :
هیچكات باسی كێشەكانی نێوان خۆت و هاوسەرەكەت بۆ كەسی دیكە مەكە ئەوە هێڵی سوورە ، ڕەنگە كێشەی نێوان تۆ و هاوسەرەكەت چاك ببێتەوە بەڵام ئەو وشانەی تۆ لەسەر هاوسەرەكەت لای خەڵك باسی دەكەیت بەردەوام لایان دەمێنێتەوە و دەكرێت ڕۆژێك بۆ دژایەتی ئێوە بەكاریبهێننەوە .
4- پەیوەندیەكانت لەگەڵ خەسوو خەزورت :
ڕەنگە پێت وابێت باسكردنی ئەم بابەتە زۆر ئاسایی و بێ گرفتە بەڵام دەزانیت زۆر هەڵەیت؟ بەهیچ شێوەیەك ئەم بابەتە لای كەس باس مەكە .
5- پلانی ئێوە بۆ منداڵبوون :
ئەم بابەتە كە دوو هاوسەر بڕیاری لەسەر دەدەن زۆر تایبەتە و هیچ پێویستی بەوە نیە لایەنی سێهەم بەژداری تیادا بكات ، ئەمەش لەنێوان خۆت و هاوسەرەكەتدا بهێڵەرەوە و لای كەس باسی مەكە .