سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی حوزەیران بە موشەک هێرشکرایە سەر ژمارەیەک کۆمپانیای بیانی نەوت کە یەکێک کۆمپانیاکان ئێکسۆ‌ن مۆبیل-ی ئەمریکییە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی
له به‌سره رایگەیاندوە، موشەکەکە لە شوێنی نیشتەجێبون و کارکردنی کۆمپانیاکان کەوتوەتە خوارەوە لە ناوچەی ئەلبرجسیە لە رۆژئاوای بەسرە،
كه له‌ناویاندا كۆمپانیاى نه‌وتى ئه‌مریكى ئێكسۆن مۆبیلى تێدایه كه كه‌وتووته باشوورى شارى به‌سره‌و راسته‌وخۆ 20 كارمه‌ندیان گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی تر".
پۆلیسی بەسرە لەسەر روداوەکە رایگەیاندووە. ئه‌و مووشه‌كه‌ى هێرشه‌كه‌ى پێ ئه‌نجامدراوه كورت مه‌ودا و له‌جۆرى كاتیۆشا بووه كه له دوورى 100 مه‌تر له نزیك كۆمپانیاكان داویه‌تى به زه‌ویداو، بەهۆی روداوەکە دو کارمەندی عێراقی برینداربون.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی عێراقی رایگه‌یاندووه: شه‌وی رابوردوو به‌هه‌مانشێوه به مووشه‌كی كاتیۆشا هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی سقور له لای چه‌پی موسڵ.