وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی مانگ ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم ئەمڕۆش موچەی پێنج وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك ده‌سته دابه‌شده‌كرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە سپی راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی حوزەیران، موچەی هەریەک لە وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی، كاره‌با، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ دابەش دەکرێت".
سەرچوەکە وتیشی، هاوکات ئەمڕۆ موچەی هەریەکە لە دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ژینگه، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌زگای مین و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێم دەدرێت.