له سنوری قه‌زای كۆیه روداوێكی هاتوچۆ روویدا و به‌هۆیه‌وه شه‌ش ئۆتۆمبیل سوتان، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
روداوەکە لە كاتژمێر 4:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ١٩ی حوزەیران روویداوە، کە تانكه‌رێكی سوته‌مه‌نی له قه‌زای كۆیه خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و بەوهۆیەوە ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه.
بە]ێی زانیارییەکانی سپی لە رووداوه‌كه‌دا جگه له سوتانی به‌شێك له‌و دوو ئۆتۆمبێله‌ی پێكیانداداوه، شه‌ش ئۆتۆمبێلی سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌ش سوتاون و زیان به ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش كه‌وتووه.