دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا خانمێكی كوردی تاراوگەی بە ناوی "هێرۆ قادر" وەك باڵیۆزی وڵاتەكەی لە بولگاریا دەستنیشانكرد.
هێرۆ قادر لە رابردوودا له‌گه‌ڵ تیمی ڕاوێژكار و یاریده‌ده‌رانی جێگری سه‌رۆكی ئەمریكا و تیمی كۆشكی سپیكاریكردوه، بەڵام له ئێستادا وه‌ك جێگری سه‌رۆكی تیمی دیپلۆماسی باڵوێزخانه‌ی ئەو ولاتەو و كاربه‌ڕێكه‌ری باڵوێزخانهكە له پورتوگال كار ده‌كات.
هێرۆ قادر لە دایكبوی ساڵی 1973ی شاری هه‌ولێرە و ساڵی 1976 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی چونەتە ئەمریكا، لە شاری ماینۆت لە ولایەتی نۆرس دکۆتای ئەمریکا گەورەبووە، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماستهرە له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان لە زانکۆی پرینستۆن. براوه‌ی خه‌ڵاتی به‌ناوبانگی (Matilda W. Sinclaire Award)ه كه تایبەتە بە شاره‌زایی له زمانه جیهانییه‌كان و، هەریەک لە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی و یۆنانی وهندی و پورتوگالی بە باشی دەزانێت و بڕوانامەیهێرۆ مسته‌فا ژیانی خێزانداره خاوه‌نی و دوو کچه.
ئەو خاتونە کوردە لەنێوان ساڵانی 2005 -2006 بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بووە تایبەت بە کاروباری ئیسرائیل و فەلەستین و ئوردون و پێشتریش لە هەمان ئەنجومەندا بەرپرسی کاروباری عیراق و ئەفغانستان بووە.
هەروەها لەنێوان ساڵانی 2009 -2011، راوێژکاری جۆن بایدن، جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بووە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوە جگە لە کارکردنی وەک راوێژکاری سیاسی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە نیودیلهی، پایتەختی هیندستان.
لە ساڵانی پێشوو، سەرۆکی شاندی هاوئاهەنگکاری ئەمریکا بووە لە موسڵ و راوێژکاری کونسوڵگەری ئەمریکا بووە لە شاری بەیروت، پایتەختی لوبنان و راوێژکاری کاروباری سیاسی کونسوڵگەری ئەمریکا بووە لە ئەسینا، پایتەختی یۆنان. پێشتریش وەک راوێژکاری سیاسی شاندی حکومەتی ئەمریکا بووە لەکاتی ئەنجامدانی گفتوگۆکانی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران کاری کردوە و یەکێک بووە لەوانەی کە لە نزیکەوە ئاگاداری وردەکاری رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بووە.