خانمە هونەرمەندێکی بەناوبانگ توشی نەخۆشیەکی مەترسیدار دەبێت

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنانی "هەیفا وەهبی" توشی نەخۆسیەکی قورس و مەترسیدار دەبێت.

بەگوێرەی هەوآڵی میدیا عەرەبیەکان و هاوکات لە تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە" کە ماوەی مانگێکە لە نەخۆشخانەیە و چەند ڕۆژێکی دەچێتەوە ماڵەکەی خۆی، بەڵام ئەوەی ڕوون نیە نەخۆشیەکەیەتی و تا ئێستا نەزانراوە نەخۆشیەکەی چیە و گومان دەکرێت توشی نەخۆشی ژێر پەنجە یاخود ڤایرۆسی جگەر بوبێت".

هاوکات وێنەیەکی خۆی لە نەخۆشخانە بڵاوکردۆتەوە بۆ دڵنیابوونەوەی هەوادارانی.

ھەیفا لە ساڵی 1971 لەدایک بووە، تا ئێستاش دەیان بەرھەمی گۆرانی ھەیە، لە چەند فیلم و زنجیرە دراماشدا وەک خانمە ئەکتەرێک بەشداری کردووە، ھەوادارێکی زۆریشی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھەیە.





PM:02:48:19/06/2019