نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر تیرۆرکردنی خاشقچی داوای سزادانی پادشای جێنشینی سعودیە، محەمەد سەلمان دەکات.
ئاگنیس کالامارد ریپۆرتەری تایبهتی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبهت بە دۆسیەی ئهو كوشتنانهی بێ دادگایکردن و ئارهزوومهندانه ئهنجامدهدرێن، له راپۆرتی تایبهت به کوشتنی جەمال خاشقچیدا رایگەیاند "کوشتنی خاشقچی لە بەرپرسیارێتی دەوڵەتی سعودیەدا سەپاندنی سزایە بەبێ دادگایکردن. بە هۆی خراپ بەکارهێنانی جیاکارییە دیپلۆماتییەکان".
لە راپۆرتەکەدا داوا لە سعودیە دەکرێت داوای لێبوردن لە حکومەتی تورکیا بکات کە رێورەسمی دیبلۆماسی شکاندووەو رۆژنامەنووسێکیان لە قونسڵی ئەو وڵاتەدا کووشتووە.
كالامارد جەختیش دەكاتەوە كە "بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنی خاشقچی، پێویستە ئەمریکا لە رێگەی ێف بی ئایەوە لێپێچینەوە دەست پێ بکات. بەڵگەی متمانەپێکراوە هەیە بۆ ئەوەی لێپێچینەوە لە بەرپرسانی باڵای سعودیە بکرێت کە جێنشینی سعودیەش لەنێویاندایە".
ئاگنیس کالامارد به پێویستی دهزانێت کە ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لێپێچینەوەی سزادان دەربارەی کوشتنی جەمال خاشقجی دەست پێ بکات.
ههروهها له راپۆرتهكهدا هاتووه "سزاکانی پەیوەست بە کوشتنی خاشقچی دەبێت جێنشینی سعودیە و سەروەت و سامانەکەی لە دەرەوە بگرێتەوە".