ڤیدیۆ:ئەرجەنتین ئەمجارەش نەیتوانی براوە بێت


جارێکی تر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یارییەکانی کۆپا ئەمریکا ناتوانێت بردنەوە بەدەست بهێنێت و دوای دۆڕانەکەی کۆڵۆمبیا ١-١ دژی پاراگوای یەکسان دەبێت.
لە گروپی دووەمی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەڕووی پاراگوای بووەوەو لە ئەنجامدا ١-١ یەکسانبوو.
گۆڵی پاراگوای سەرەتا یاریزان"ریچارد سانچێز تۆماریکردو گۆڵی یەکسانبوونەوەی ئەرجەنتین میسی لە گێمی دووەمی تۆماری کرد.

ریزبەندی گروپی دووەم بەمشێوەیە..
1-کۆڵۆمبیا ٦ خاڵ
2-پاراگوای ٢ خاڵ
3-قەتەر ١ خاڵ
4-ئەرجەنتین ١ خاڵ



AM:05:42:20/06/2019