" سپی " ناوی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ وەزارەتەکانی کابینەی نوێ بلآودەکاتەوە

هەرچەندە یەکێتی بڕیاری تەواوی لەسەر کاندیدەکانی بۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم نەداوە، بەلآم کۆدەنگییەک هەیە لەسەر ژمارەیەک کاندیدی ئەو حیزبە بۆ ئەو وەزارەتانەی پشکی یەکێتین.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، قوباد تاڵەبانی یەکلایی بۆتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، واتە جێگری مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێم.

وەزیری پلان دانان کە پشکی یەکێتی یە لە کابینەی نوێ، کۆدەنگیەکی باش لەسەر دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کوڕی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی هەیە کە ئەو پۆستە وەربگرێت.

کاندیدی یەکێتی بۆ وەرگرتنی وەزیری پێشمەرگە، مستەفا چاورەش ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبەیە.

حەمەی حەمە سەعید، کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە کاندیدە بۆ پۆستی وەزیری رۆشنبیری.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، کاندیدە بۆ وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری. 

بۆ وەزیری خوێندنی بالآ، دوو کاندید کێبەرکێ دەکەن لەسەر ئەو پۆستە، د. سامان فەوزی پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ د. یوسف گۆران وەزیری ئێستای خوێندنی بالآ، چانسی د. یوسف گۆران زیاترە. 
 

PM:01:46:20/06/2019