خانمە مۆدێلی شۆخ و شەنگی شاری سلێمانی "شێنێ هۆشیار" وێنەیەکی رۆژی هاوسەرگیری بڵاوکردەوە، کە حەوت ساڵ بەسەریدا تێپەرێوە.
شێنێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام سەرەڕای ئەوەی کە چەند ساڵێکە جیابووەتەوە لە هاوسەرەکەی بەڵام وێنەیەکی کۆنی خۆی کە لە رۆژی هاوسەرگیریدا گرتویەتی لەگەڵ وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردوەتەوەو هەردوو وێنەکەی لە تەنیشت یەکتر داناوە، کە جیاوازی وێنەکان حەوت ساڵە.
شێنێ هۆشیار ئیسماعیل تهمهنی 24 ساڵه و لەشاری سلێمانی لەدایک بووەو دهرچووی پهیمانگهی هونهره جوانهكانه، لە ئێستادا سەرقاڵی كاری مۆدێلیسە دهكات، کە بەهۆی جوانییەکەیەوە لهلایەن ههوادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەرکردووە.