عەزیز وەیسی: هەزار هاوڕێی کچم هەیە

هونەرمەندی ناوداری رۆژهەڵاتی کوردستان "عەزیز وەیسی " ژمارەی هاوڕێ کچەکانی ئاشکرا دەکات.

لە میانی پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنیدا پێشکەشکارەکە لە هونەرمەند عەزیز وەیسی دەپرسێت، کە چەند هاوڕێی کچی هەیە، لە وەڵامدا ئەو هونەرمەندە دەلێت،" زۆرم هەیە لە ژماردن نایە رەنگە هەزار کچ بن، بەڵام لەسەرم حساب نەکەم و بە هەڵە تێنەگەن".

عەزیز وەیسی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و بە ریتمی خێرا و هەڵپەڕكێ گۆرانی دەڵێت و توانیوێتی لەماوەیەكی كەمدا ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆی پەیدا بكات و ساڵانە لە كوردستان و وڵاتانی ئەوروپا چەندین ئاهەنگ ئەنجام دەدات. 



PM:02:33:20/06/2019