نێچیرڤان بارزانی: هەرێم ئامادەیە بەپێی دەستور سەرجەم کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەربکات

 سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ھه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه‌ به‌پێی ده‌ستوور سه‌رجه‌م كێشه‌کانی له‌گه‌ڵ بەغداد چاره‌سه‌ر بكات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ی‌ حوزه‌یران ، نێچیرڤان بارزانی‌ بە یاوەری وەفدێک یه‌كه‌م سه‌ردانی‌ بۆ به‌غدای‌ پایته‌ختی‌ عیراق وه‌ك سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجامدا و لەگەڵ هەریەک لە د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق كۆبووه‌وه‌.

لە دوای کۆبونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی‌ له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ فه‌یسبووك بڵاویکردەوە "ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌ركۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوومه‌وه‌و، دووپاتم كرده‌وه‌ كه‌ ھه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه‌ سه‌رجه‌م كێشه‌ ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی عیراق به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات و له‌ هه‌موو بواره‌كاندا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین".


PM:04:57:20/06/2019