سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی وڵاتەکەی لەلایەن سوپای باسدارانەوە رایگەیاند، ئێران هەڵەیەکی زۆر گەورەی کرد بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئەمریکییەکە.
دۆناڵد تڕامپ، سهرۆكی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا لە تویتێکدا نووسیویەتی "ئێران ههڵهیهكی زۆر گهورهی كرد".
سهر له بهیانی ئهمڕۆ پێنجشەممە 20ی حوزەیرانی 2019، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگهیاند، فڕۆكهیهكی بێ فڕۆكهوانی ئهمریكی لە
جۆری (RQ-4 Global Hawk)، کە بۆ كاری سیخوڕی سنووری ئاسمانی ئێرانی بهزاندووه و سیستهمی بهرگری مووشهكی ئێرانیش خستوویهته خوارهوه.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئەمریکییەکە لە ناوچەی "کوهێ موبارەک"ـلە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران کەوتووەتە خوارەوە، کە دەکەوێتە سەر کەنداوی عوممان بەرامبەر بەندەری فوجەیرە.
لایخۆشییەوە بەرپرسێکی سوپای ئەمریکا تێكشکاندنی فڕۆکەکەیانی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە پشتڕاستکردەوەو راشیگەیاند، کە رووداوەکە لە گەرووی هورمز بووەو، لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان کراوەتە ئامانج، نەک لە نێو سنووری ئاسمانی ئێران، وەک سوپای پاسداران بانگەشەی بۆ دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتونەتە لوتکە، هەروەها واشنتن، تاران بە هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز تۆمەتباردەکات.