ئەمڕۆ پێنجشەممە،یەکەم یاریزان لەسەر داوای زیدان ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی بەرەو یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید جێهێشت.
مارکۆس لۆرێنتی یەکێک بوو لەو یاریزانانەی کە لە سەردەمی سۆلاری بە ئاستێکی بەرزەوە درەوشایەوە، بەڵام دوای هاتنی زیدان بڕیاریدا دەستبەرداری ببێت.
لۆرێنتی بەبڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ یانەی ریاڵ مەدریدی بەرەو ئاتلەتیکۆ مەدرید جێهێشتووەو بۆ پێنج ساڵ بووە بە یاریزانی ئەو یانەیەو ئەمڕۆ هەردو یانەکە گرێبەستەکەیان دووپاتکردەوە.