لەسەر سەردانەکەی نێچیرڤان ٣ پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن راگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە

لەسەر سەردانەکەی ئەمڕۆ ٢٠ ی حوزەیرانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، سێ پەرلەمانتاری کوردی ئۆپۆزسیۆن، دەڵێن"  هەنگاونان بە ئاراستەی دروست بۆ چارەسەری یەکجاری مەلەفی نەوت لەسەر بنەمای دەستور بە ئیجابی دەزانین".

لەو راگەیەندراوەدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە، تیایدا هاتووە " دوای هەوڵەکانی ئێمە لە بەدواداچون بۆ مەلەفی نەوتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی سەرەرای کاردانەوە نا عەقڵانیەکان و هەوڵی تەخوینکردن و دروستکردنی دەیان تۆمەت ،  سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغداد ئەگەر ببێتە هۆی پابەندبون بە یاسای بودجەی ۲٠۱۹  و هەنگاونانیش بە ئاراستەی دروست بۆ چارەسەری یەکجاری مەلەفی نەوت لەسەر بنەمای دەستور بە ئیجابی دەزانین،بە پێچەوانەوە ئەگەر بۆ خۆدزینەوە بێت لە پابەند بون بەیاسای موازەنە و هەوڵ بێت بەئاراستەی رێکەوتنی ژێربەژێری سیاسیی لە سەر مەلەفی نەوت ئەوا کێشەکان نەک وەک خۆی دەهێلتەوە بەلکو قوڵتریان دەکاتەوە" .
ئەو سێ ئەندام پەرلەمانە کە (ئەحمەدی حاجی رەشید و سەرکەوت شەمسەدین و هۆشیار عەبدوڵا)ن دەڵێن"‏‎ ئێمە لە هەفتەی رابردودا و لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ چارەسەری دەستوری و یاسایی کێشەکانی نەوت لە عیراقدا ، خاڵێک کە جەختما لێکردۆتەوە چارەسەری مەلەفی نەوت و کێشەی موچە و بودجەی هەرێمە لەرێگەی دەستور و یاساکانی عێراق".

هەروەها هاتووە "‏‎لەو چوارچێوەیەدا هانی هەرهەوڵێکی دولایەنەی هەرێم و بەغداد ئەدەین بۆ کۆتایهێنان بە کێشە و قەیرانەکانی نێوانیان لەسەر بنەمای دەستور و یاسا،وە بەلامانەوە گرنگە درەنگ وەختیش بێت هەرێم پابەند بێت بە یاسایی موازەنەی ۲٠۱۹ ەوە ."



PM:09:40:20/06/2019