"هێرشێکی سنووردرا دەکرێتە سەر ئێران"

بەرامبەر خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی ئەمەریکا کە بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ حوزەیران هێزەکانی ئێران خستیە خوارەوە، میدیاکانی ئەمەریکا باس لە هێرشێکی سنورداری ئەمەریکا بۆ سەر ئێران دەکەن.

سەرۆکی ئەمەریکا بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانی لەسەر ئەو هێرشەی کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە گەرووی هورمز و میدیاکانی ئەو ولآتە ئاماژە بۆ هێرشێکی سنورادار دەکەن بۆ سەر ئێران.

ئەو میدیانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پێدەچێت هێزەکانی ئەمەریکا لەو بنەکەیە بدەن کە هێرشیکردە سەر فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمەریکاو خستیەخوارەوە.

تا ئێستا ئەو میدیانە نەگەیشتوونەتە ئەو راستیەیەی کە پانی و درێژی ماوەی هێرشەکە چەند دەبێت، میدیا ئەمەریکیەکانیش ئەوە تەنها دەگەڕێننەوە بۆ ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا کە ئەو فەرمانە لە دەسەلآتی ئەودایە.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ترامپ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند" لەماوەیەکی کەمدا دەزانن کە ئەمەریکا رەتی چۆن دەبێت".

ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ راوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا جۆن بۆلتن گەیشتە ئیسرائیل، هاوپەیمانی ستراتیژی ئەمەریکا لە رۆژهەلآتی ناوەڕاست.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پۆمپۆیۆ و جۆن بۆلتن راوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا دەمێکە دەیانەوێت سەرۆکی ئەمەریکا بەو ئاراسەتەیە بەرن کە هێرش بکاتە سەر ئێران. 
 

PM:10:04:20/06/2019