زۆربەی ھاوسەرداران
دەیانەوێت ھاوسەرەکانیان لەڕووی سێکسییەوە دڵخۆش بکەن و ھەندێک جار لەدوای ئەو
پرۆسەیە دڵگران دەبن و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ کاتی نەگونجاو، توێژینەوەیەکی نوێ چەند
کاتێکی زۆر گونجاو بۆ پرۆسەی سێکس ھەڵدەبژێرێت و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
- رۆژی حەوتەم لە سووڕی مانگانەی ژناندا باشترین
کاتە چونکە ھۆڕمۆنەکانی بەرپرس لە سێکس دەگەنە بەرزترین رادە و ئەوەش متمانەیەکی
زۆر دەدات بە ژن و ھەست بە ژنێتی خۆی دەکات.
- لە وەرزی ھاویندا تیشکی خۆر زیاددەبێت و ئەوەش
بڕی ڤیتامین D زۆتر
دەکات، بەپێی سەرچاوەکانیش ڤیتامین D پەیوەستە
بە زیادبوونی رێژەی سکپڕبوون و حەزی سێکسی لە جەستەدا.
- لە تەمەنی بیستەکاندا ژن رێژەیەکی زۆر لە
ئیسترۆجین دەردەدات و حەزی سێکسی دەگاتە لوتکە، ھەروەھا باشترین تەمەنە بۆ
سکپڕبوون و ھێلکەدان لە باشترین دۆخدایە.
- لە تەمەنی چلەکاندا پیاو دەگاتە لوتکەی خۆی و
رێژەی تێستۆستیرۆن زۆر بەرز دەبێتەوە و ژنانیش زۆر گونجاون بۆ ئەو کارە و لەو
تەمەنەدا سێکس زۆر چێژبەخشە.