ئێران: فڕۆکە سیخوڕیەکەی ئەمەریکا لە ئیماراتەوە هەستاوە

سووپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند" ئەو فڕۆکە سیخوڕییەی هاتۆتە ناو کەنداوەکانی ئێرانەوەو هێزەکانی ئێمە خستوویانەتە خوارەوە، لە ئیماراتەوە هەستاوە".

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە ئەو بنکەیەی ئەمەریکا هەمان ئەو بنکەیەیە کە پەنتاگۆن بەم دواییانە رایگەیاند لە نۆرس کارولایناوە" پۆلێک فڕۆکەی سترایک ئیگل" و ئێف ١٥- ئەی نێردراوەتە ئەو بنکەیە.  

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی حوزەیران، فڕۆکەیەکی سیخوڕی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی لەلایەن ئێرانەوە خرایە خوارەوەو، ئیدارەی ئەمەریکیش دوای رووداوەکە کەوتۆتە هەڕەشە لە ئێران و ئاماژە بۆ هێرشێکی سنوردان بۆ سەر ئەو وڵاتە دەکرێت.



PM:11:04:20/06/2019