ترامپ لە دوا ساتدا لەلێدانی ئێران پەشیمان دەبێتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢١ ی حوزەیران لە کاتێکدا هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە کەنداو بەرەو جێبەجێکردنی گورزێکی سەربازی دەڕۆشتن، سەرۆک ئەمەریکا ترامپ بڕیار دەدات هێرشەکە نەکرێت.

لەبەرامبەر خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمەریکی لەلایەن ئێرانەوە لە گەرووی هورمز، شەوی رابردوو ئیداری ئەمەریکا بڕیار دەدات، گورزێکی سەربازی سنوردان ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا بکات، بەلآم لە دوا ساتدا ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە بڕیارەکە پەشیمان دەبێتەوە.

تا ئیستا هۆکاری پەشیمان بوونەوەی وەشاندنی ئەو گورزە سەربازییە نەزانراوە.

دوێنێ بەیانی هێزە سەربازییەکانی ئێران فڕۆکەیەکی سیخوڕی بێ فڕۆکەوانیان خستەخوارەوە، ئێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو فڕۆکەیە چۆتە ناو ئاوی ئێرانەوە، ئەمەریکاش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە فڕۆکەکە لە ئاوی نێودەوڵەتیدا بووە.



AM:08:53:21/06/2019