کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی لە کەرکوک رایگەیاند" بەنارنجۆک هێرشیان کردۆتە سەر ماڵەکەم".
غازی كه‌ركوكی كادری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە" شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی ئیسكانی تازه‌ی شاری كه‌ركوكـ له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه نارنجۆكێك فڕێدرایه ماڵەکەنمانەوەو سەلامەتن".
غازی كه‌ركوكی ده‌ڵێت: "ماوه‌یه‌كه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌م له‌سه‌ر هه‌یه و كه رۆژم نه‌هات به‌و شتانه ناڕۆم".
لە دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە لەکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ناوبەناو هێرشدەکرێتە سەر ماڵە کوردەکان.