ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراکسیۆنی یه‌كێتی مەرجەکانی حزبەکەی بۆ بەشداری لە حکومەت ئاشکرادەکات ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر پرسی پارێزگاری كه‌ركوك چاره‌سه‌ر نه‌كرێت یه‌كێتی به‌شداری حكومه‌ت ناكات".
هاوڕێ مه‌لا ستار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له فراكسیۆنی سه‌وز بە ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگەیاندووە: مه‌رجی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌شداری كردن له حكومه‌تی داهاتووی هه‌ێمی كوردستان په‌یوه‌ست ده‌بێت به دانانی پارێزگارێكی سه‌ر به یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك.
سه‌باره‌ت به كاندیدی بێ لایه‌ن بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له سه‌ر پێشنیاری پارتییه‌وه، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت: ڕه‌نگه كاتی خۆی پارتی شتێكی وای وتبێت، یه‌كێتی به كورتی وه‌ڵامی دابووه كه ئایا پارتی به‌خۆی ڕاده‌بێنێ كه كه‌سێك بێ لایه‌ن بۆ پارێزگای دهۆك بكاته پارێزگاری دهۆك، ئێمه‌ش له‌هه‌مان ڕوانگه كه ده‌مانه‌وێت كه‌سێكی یه‌كێتیی ببێته پارێزگاری كه‌ركوك چونكه یه‌كێتی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌وشاره به‌ده‌ستهێناوه و 6 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و گۆران وتی: په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌باشن و نه خراپ، گۆران له‌گه‌ڵ پارتی ڕێككه‌وتووه و هاوكات وه‌ڵامی قسه‌كانی كوێستان محمه‌د ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشی دایه‌وه، وتی: گۆڕان كه خۆی دژی به كارهێنانی ملیشا بوو و هێزی پێشمه‌رگه‌ی به ملیشا ناو ده‌برد ئێستا پاش ده ساڵ له دروستبوونی خۆی په‌نا ده‌باته به‌ر هێزی ملیشا.