زیدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە دوای کۆتایی وەرزەوە، بۆ یەکەمجار لێدوان دەدات و داوایەک ئاڕاستەی یاریزانە نوێیەکانی دەکات.
زیدان لە نوێترین لێدوانیدا بە یاریزانە نوێیەکانی دەڵێت، دەبێت بە زووترین کات ئەوان پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکەنەوەو دەست بە مەشقەکان بکەین بۆ وەرزی داهاتوو، ئێمە بەهۆی ئەوەی بە خێرا ئەوانمان گواستۆتەوە، تا زوو ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ بکەین.
دەشڵێت" زۆر بە پەرۆشم بۆ وەرزی نوێی خولەکانی ئەوروپا دەمانەوێت باش خۆمان ئامادە بکەین و لە باشترین دۆخدا بین تا نازناوەکان ببەینەوە.
ریاڵ مەدرید بە بڕی ٣٠٣ ملیۆن یۆرۆ هەریەکە لە هازارد و یۆڤیچ و مێندی و میلیتاو و رۆدریگۆی بۆ ریزەکانی گواستۆتەوەو دەیەوێت یاریزانی تریش بکڕێت.