ڤیدیۆ.. ژاکان حەمەخان تەواو جیاواز دەرکەوت

خانمە گۆرانیبێژ، ژاکان کچی حەمە عەلی خان لە ڤیدیۆیەکدا تەواو جیاواز دەردەکەوێت.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە گۆرانیبێژ ژاکان وێنەکەی ڤیدیۆی پرۆۆفایلی خۆی کە زیاتر رووخساری دەرکەوتووە بلاوکردۆتەوە کە بەهۆی ئەو میکیاژو گۆڕانکارییەکی کردوویەتی تەواو جیاواز دەرکەوتووە و بۆتە جێگای سەرنجی فانەکانی.

ئەو خانمە هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ژاکان ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێکە و پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کچەکەی ناوناوە" زەنێ".

کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.



PM:11:09:21/06/2019