کۆبونەوەی مەسرور بارزانی و لایەنەکان دەستی پێکرد

سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەدایە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 22-6-2019، مەسرور بارزانی، راسپێردراو بە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی یاوەری، سەردانی نۆ پارتی تورکمانیی هەرێم کوردستانی کرد.

هەفتەی ڕابردوو مەسرور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان و حزبی سۆسیالیست كۆبووەوە.

رۆژی  12ی حوزەیران، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راسپارد.




AM:10:36:22/06/2019