کارەبای هەڵەبجە: دەست دەکرێت بە دانانی جۆزە بۆ ماڵان

بەڕێوەبەرایەتی دابەشـكردنی كارەبای شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، دەست بە دانانی جۆزەی 16 ئەمپێری بۆ سێ فیدەری دیكەی ناو شاری هەڵەبجە دەكرێت بەمەبەستی دابینكردنی كارەبای زیاتر بۆ هاووڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشـكردنی كارەبای شارەزوور لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی دابینكردنی كارەبای زیاتر بۆ هاووڵاتیان چەند گەڕەكێكی دیكەی ناوشار جۆزەی 16 ئەمپێریان بۆ دەبەسترێت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، جــۆزەی 16 ئەمێری دادەنرێت بۆ فیدەرەكانی ( 3ـ 5ـ 23) كە لە باخی گشتی هەڵەبجـەوە دەست پێدەكات تا دەروازەی شار.

هاوکات، بەشێك لەو هاووڵاتیانەی، كە جۆزەی 16 ئەمپێریان بۆ بەستراوە گلەیی ئەوە دەكەن، كە هاوشێوەی ئەو ماڵانەی جۆزەیان نیە هەمان كاتژمێر كارەبان بۆ دابین دەكرێت لەكاتێكدا بڕیاربووە دوای دانانی جۆزەكان كارەبایان زیاتر پێ‌ بدرێت.


PM:09:07:22/06/2019