ژالیا سیروان سەرنجڕاکێش دەرکەوت

ژالیا سیروان شاجوانی ٢٠١٦ کوردستان وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە بۆتە جێی سەرنجی هەوادارانی.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ژالیا سیروان، شاجوانی کوردستان وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە کراسێکی زەردی لەبەردایەو بە شێوەیەکی زۆر جیاواز و سەرنجڕاکێش دەرکەوتووەو لە هەوادارانی دەپرسێت، جوانترین رەنگ لای تۆ چییە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە ئەو شاجوانە رەنگی زەردی لا پەسەندە.

ژالیا سیروان خەڵکی شاری سلێمانیە، لە 6ی مانگی ئۆکتۆبەری 2016 لەنێو 11 بەشداربوودا توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.



PM:10:04:22/06/2019