هەرێم: فەرمانبەران مووچەی سێ مانگ وەردەگرن

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاریداوە بە خەرجکردنی مووچەی 3 مانگی ساڵی 2017ی فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵییەكانی هەرێم.

بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە، لە وەڵامی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بۆ خەرج كردنی مووچەی 3 مانگی ساڵی 2017ی فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵییەكانی هەرێم، وەزارەتی دارایی عێراق پاڵپشت بە ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران بڕیاری خەرج كردنی سێ‌ مووچەیەی مانگەكانی 10 و 11 و 12ی ساڵی 2017ی ئەو فەرمانبەرانەی دەركردووە.

هەر لە نوسراوەکەشدا هاتووە، بڕی پارەی مووچەی ئەو سێ‌ مانگە 8 ملیار و 83 ملیۆن و 486 هەزار و 756 دینارە و دەخرێتە سەر حساب بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.


PM:10:08:22/06/2019