دی لێگت هەنگاوێک لە یۆڤانتۆس دوورە


دی لێگتی بەرگریکاری لاوی هۆڵەندی یانەی ئەجاکس ئەمستەردام، هەنگاوێک لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا دوورەو دەیەوێت پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.
دوای ئەوەی گفتووگۆی بریکاری ئەو یاریزانەو  یانەکانی بەرشەلۆنەو پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە شکستی هێنا،لە ئێستادا یانەی یۆڤانتۆس هەموو هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.
میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردۆتەوە، دی لێگت رازی بووە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بکات و ئەو یانەیەش موچەیەکی ٢٠ ملیۆن یۆرۆی پێدەدات.
هەروەها گرێبەستەکەش بە ٧٠ ملیۆن یۆرۆ کۆتایی دێت.



PM:11:04:22/06/2019