لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩، هەڵبژاردەی بەرازیل توانی بردنەوەیەکی گەورە لە کۆتا جەولەدا تۆماربکات و سەرکەوتن بۆ چارەکی کۆتایی بەدەست بهێنێت.
بەرازیل لە بەردەم یاریگاو هاندەرانی میوانداری هەڵبژاردەی پیرۆی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٥-٠ لێ بباتەوە.
گۆڵەکان هەریەکە لە کاسیمیرۆو ئەلڤێز و فێرمینۆو ئێڤەرتۆن و ویلیان تۆماریان کرد.
بەرازیل خاڵەکانی بووە ٧ خاڵ و بە یەکەمی گروپی یەکەم گەیشتە چارەکی کۆتایی.
لەم گروپە، ڤەنزوێلا توانی ٣-١ لە بۆلیڤیا بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنێت.
ریزبەندی گروپەکە:
1-بەرازیل ٧ خاڵ
2-ڤەنزوێلا ٥ خاڵ
3-پیرۆ ٤ خاڵ
4-بۆلیڤیا سفر