ئەمڕۆ لە ئیستانبوڵ ریفراندۆم لەسەر ئۆردوغان دەکرێت

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٣ ی حوزەیران لە ئیستابوڵ هەڵبژاردنی بۆ سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە لە نێوان ئیلدرم سەر بە ئاکەپەو ئیمام ئوغلوی سەر بە جەهەپە دەکرێتەوە، چاودێران پێیانوایە ئەمە ریفراندۆمە لەسەر ئۆردوغان و سیاسەتی چەند ساڵەی.

دوای بڕیاری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شاری ئیستانبوڵ ئەمڕۆ جارێکی تر لەو شارە ١٦ ملیۆن هاوڵاتی ئەو شارە نزیکەی ١٠ ملیۆن هاولآتی مافی دەنگدانیان هەیەو، ئەمڕۆ دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، ئەوەی هەڵبژاردنیش یەکلایی دەکاتەوە دەنگی هەدەپەیە کە بەهێزێکی کوردی ناسراوە.

ئۆردوغان لەسەر هەڵبژاردنی شاری ئیستانبوڵ دەڵێت " کێ لە ئیستابوڵ بیباتەوە، تورکیای بردۆتەوە".

هەدەپە و قەندیل بە فەرمی رایانگەیاند کە دەنگ بە کاندیدی جەهەپە دەدەن، بەڵام عەبدوڵا ئوچ ئالان لە زیندانەوە داوای لە کورد و هەدەپە کرد بێ لایەن بن.
هەمووی چەند کاتژمێرێکەو ئەمشەو ئەنجامەو بەراییەکانی هەڵبژاردنی گەورەترین شاری تورکیا، ئیستانبوڵ یەکلایی دەبێتەوەو ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش ریفراندۆمێک دەبێت لەسەر سیاسەتی ئوردوغان.



AM:09:50:23/06/2019