ترەمپ نامەیەک ئاڕاستەی کیم جۆن ئون دەکات

ئاژانسی هەواڵی رەسمی كۆریای باكوور بڵاویكردەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا نامەیەكی ئاڕاستەی كیم جون ئون سەرۆكی كۆریای باكوور كردووە، بەڵام تائێستا كۆشكی سپی هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەكردووە سەرۆكی كۆریای باكوور رایگەیاندووە وەك رێزێك بۆ حوكمداری سیاسی و ئازایەتی بێ وێنەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەجدی بیر لەناوەڕۆكی ئەو نامەیە دەكاتەوە كە بە نایاب وەسفیكردووە.

ئاژانسەكانی هەواڵ كۆریای باكوور وێنەیەكی سەرۆكی وڵاتەكەیان بڵاوكردەوە كە ناوبراو دەركەوتووە بەجێگیریی وەستاوە و نامەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەخوێنێتەوە.



PM:06:57:23/06/2019