ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ ڕاگەیەندرا

ئەنجامە نافەرمیەکانی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ ڕاگەیەندرا و کاندیدی جەهەپە لەپێشە.

ئەنجامە نافەرمیەکانی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ لەڕێگەی میدیاکانەوە ڕاگەیەندرا ئەکرەم ئیمامۆغڵو کاندیدی جەهەپە بە بەدەستهێنانی 53% ی دەنگەکان بووە براوەی هەڵبژاردن.

ئەوەش لەکاتێکدایە کورد لە هەردوو هەڵبژاردنەکەدا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو لە سەرخستنی کاندیدی جەهەپە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی حوزەیرانی 2019، هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو کە 10 ملیۆن و 560 هه‌زار و 963 كه‌س مافی دەنگدانیان هەبوو.


PM:07:24:23/06/2019